لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران ٩ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتی هێرش سەر ئێران ڕۆژنامەنووسانی کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران ٩ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران کە ١٣ی حوزەیرانی دەستیپێ کرد ٩ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکان ڕۆژنامەنووسەکان فەرشتە باقری کچی سەردار محەمەد باقری سەرۆکی سەرئەرکانی ئێران، ئیحسان زاکری، عەلی تەهماسۆبی، موعین نازری، رەمەزان عەلی چودباری، ئەمیر حوسێن تاووسی، محەمەد جەواد ئەلوەندی، مەعسومە عەزیمی و نیما رەجەبپوور شەهید بوون.
لە ١٦ی حوزەیران لە ئەنجامی هێرش سەر باڵەخانەی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران، نیما رەجەبپور و مەعسومە عەزیمی گیانیان لەدەستدا و هەروەها کارمەندێکی دیکەی تەلەڤیزیۆن بەناوی جەوادپوور شەهید بوو.
ئەنجومەنی پارێزەرانی میدیای ئازاد و فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ئیدانەی کردنە ئامانجی ڕۆژنامەنووسان لە لایەن رژێمی داگیرکەر کرد.
ئەنتۆنی بەڵانگێر سکرتێری گشتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان راگەیاند کە "لە شوێنەکانی شەڕی چەکداری کارمەندانی میدیایی لە ژێر پاراستنی مەدەنیدان و هێرشەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانن" و بانگێشتی لایەنەکان کرد کە کۆتایی بە دوژمنی لە دژ ڕۆژنامەنووسان بهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.
لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.